عەلی عەلاق: بە گرتنەبەری چەند رێوشوێنێك بەهای دۆلار بەرامبەر دینار جێگیربووە

پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، بە گرتنەبەری چەند رێوشوێنێك بەهای دۆلار بەرامبەر دینار جێگیربووە و دەشڵێت، یەدەگی بانكی ناوەندیی عێراق پەیوەستە بە داهاتی نەوتەوە.

عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق بە میدیای عێراقی راگەیاندووە، زیادبوونی یەدەگی بانكی ناوەندیی عێراق پەیوەستە بە داهاتی نەوتەوە و لەسەر ئاستی نێوەدەوڵەتیش لەسەر هەمان بنەما مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.

لەبارەی بەهای دۆلاریشەوە، عەلی عەلاق ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بە گرتنەبەری چەند رێوشوێنێك لەلایەن بانكی ناوەندییەوە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕدا جێگیربووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکەکە دەدەنە دادگا..تەندروستیی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی نەخۆشخانەی فێرکارییەوە هاتەدەنگ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی دەنگۆی پزیشکێک کە لە میدیاکان باسی لەوە کردووە نەخۆشخانەی فێرکاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە پشتگوێخراوە…
Total
0
Share