پلاندانانی هەرێم و عێراق یەكخستنی ڕێنماییەكان و ئەنجامدانی سەرژمێری تاووتوێدەكەن

ئاڵای هەرێمی كوردستان و عێراق

لە كۆبوونەوەیەكدا لەنێوان هەردوو وەزیری پلاندانانی هەرێم و عێراق یەكخستنی ڕێنماییەكانی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەروازەكان و ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتی و پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و چەند پرسێكی تر تاووتوێكران.

دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تشرینی یەكەم لە هەولێر لەگەڵ خالد بەتال نەجم، وەزیری پلاندانانی عێراق و شاندێكی وەزارەتەكە كۆبووەوە و دواتریش لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بەشێك لە ناوەرۆكەكەیان بۆ میدیاكان خستەڕوو.

سەرەتا دارا ڕەشید ڕایگەیاند، یەكێك لە خاڵەكانی كۆبوونەوەكەیان پرسی یەكخستنەوەی ڕێنماییەكانی كۆنتڕۆڵی جۆری لە دەروازە سنوورییەكان بوو بەگوێرەی ئەو ڕێككەوتنەی لە حكومەتی ناوەندی هەیە دەربارەی یەكخستنی ڕێوشوێن و ڕێنماییەكان لە دەروازە سنوورییەكاندا كە لە بەرژەوەندی هاوڵاتییان و تەندروستییانە.

ئەوەشی وت، “یەكێكی تر لە پرسەكان سەرژمێری-یە كە زیاتر لە ساڵێكە ئامادەكاری بۆ دەكرێت و پێشتر هەردوو وەزارەت زۆر سەرقاڵی پرسەكە بووین، هەموو هیوایەكمان ئەوەیە بتوانین لە كۆتایی ساڵی 2021 سەرژمێری بكەین، بەجۆرێك بونیادنەر بێت و دووربێت لە سیاسی و هەموان كۆكین لەسەر ئەوەی دەبێت دووربێت لە بواری سیاسی”.

یەكێكی دیكە لەو خاڵانەی لە كۆبوونەوەكەدا تاووتوێكراوە وەك ئەوەی وەزیری پلاندانانی هەرێم ئاماژەی پێدا قەرزی نێودەوڵەتی و پڕۆژەكانی وەبەرهێنان بوو و وتی، “لە ساڵی 2014ەوە زۆربەی ئەو پڕۆژانەی لە هەرێم پڕۆژەی وەبەرهێنان بوون لەبەر نەبوونی بودجە زۆربەیان ڕاوەستاوە، وەكو حكومەتی هەرێم هەوڵمان ئەوەیە لەو قەرزی حكومەتی ناوەندی ئێمەش سودمەندبین و لای خۆیەوە وەزیری پلاندانان بەڵێنی ئەوەیدا ئەوەی پەیوەندیدار بێت بە وەزارەتەكەی ئەوان هاوكارمان بێت”.

دارا ڕەشید ئەوەشی خستەڕوو، تاووتوێی سندوقی پەرەپێدانی كۆمەڵایەتیمان كرد، ئەو سندوقە دانراوە بۆ پەرەپێدان و بوژاندنەوەی ئەو ناوچانەی دورەدەستن و زۆرترین ڕێژەی هەژاری تیایە، پڕۆسەكە هەموو عێراق دەگرێتەوە و هەرێمیش بەشی خۆی هەیە لەو بودجەیەی بۆی دانراوە و هەفتەی ڕابردوو لە سلێمانی دەستیپێكرد و درێژەپێدانی دەبێت لە هەولێر و دهۆكیش.

لای خۆیەوە خالد بەتال نەجم ڕایگەیاند، سەردانەكەی لەسەر فەرمانی سەرۆكوەزیران بووە بۆ بەدواداچوونی هەندێك وردەكاریی پەیوەندیدار بە هەرێم.

ئەوەشی خستەڕوو، هەفتەی ڕابردوو لە سلێمانی بووە و پێشتریش لە پارێزگاكانی تری عێراق و دەیانەوێت بڵێن كە سەرجەم ناوچەكانی عێراق جێگەی گرنگی پێدانیان دەبێت.

وەزیری پلاندانانی عێراق ئاشكراشیكرد، كۆبوونەوەی تری دەبێت لەگەڵ پارێزگارەكانی هەرێم و وەزیری ناوخۆی هەرێم.

دەقی كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكە:

 

بابەتی پێشتر

عێراق لە ڕیزبەندی 65ەمینی وڵاتانی برسی-دایە

بابەتی دواتر

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەڤەری برادۆستیان بۆردومانکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نوێی كارەبا راگەیەندرا

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیارە لە سبەینێوە نرخی نوێی كارەبا بخریچتە بواری جێبەجێكردنەوە، نرخی…
Total
0
Share