فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەڤەری برادۆستیان بۆردومانکرد

هاوڵاتییە كۆچەرییەكان تەماشای بۆردوومانەكە دەكەن فۆتۆ: ئێستا

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تشرینی یەکەم، بۆردومانی گوندەکانی بێرکم و کوێستانی سنین-یان کرد لە سنووری برادۆست.

پەیامنێری تۆڕی میدیای ئێستا لە ناوچەی برادۆست ڕایگەیاند، بۆردومانەکە بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30خولەک تاوەکو 11:30 خولەک بەردەوام بوون فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی بێرکم و کوێستانی سنینی بۆردومان کرد، تاوەکو ئێستاش فڕۆکەکان بەردەوام بەسەر ئاسمانی دەڤەرەکەدا دەسوڕێنەوە.

صدیق محەمەد کە هاوڵاتییەکە لە نزیک شوێنی بۆردومانەکە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “کاری ئێمە ژیانی ڕەوەند و کۆچەرییە لە گوندی بێرکم سەرقاڵی کارەکانمانین، بەڵام ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکان چەند شوێنێکیان بۆردومان کرد کە نزیکە لێمانەوە و مەترسی بۆ سەر ژیانی ئێمە دروست کردووە”.

وتیشی، تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی لە ناوچەی بۆردومانەکە نییە، بەڵام پوش و پاوەن و دارستان و ژینگەی ناوچەکە ئاگریان گرتووە و زیانی پێگەیشتووە.

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان، بۆ تۆڕی میدیای ئێستا وتی، “بەھۆی دۆخی نائارامی ناوچە سنوورییەکان ژیانی ھاوڵاتییان لەژێر مەترسیدان، ناتوانن کاروباری ڕۆژانەی خۆیان ئەنجامبدەن”.

چەلەبی ئەوەشی وت، “سوپای تورکیا ئەو دەڤەرە بۆردومان دەکات لە ڕێگای فڕۆکە و ھەلیکۆپتەر، بە بیانووی ھەبوونی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناوەندی هاوکاریی حزبەکانی ڕۆژهەڵات کەی گفتوگۆ لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات؟

دوو ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی ناوەندی هاوکاریی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەگەڵ دروستبوونی ناوەندەکە هەوڵێک هەبوو بۆ دانیشتن و…
زیاتر ببینە

بەرهەم ساڵح: لەچاوەڕوانیی هەڵبژاردنێكی گرنگ و چارەنووسساز و مێژووییداین

سه‌رۆك كۆماری عێراق دوایین په‌یامی خۆی پێش ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردن كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ینێ به‌ڕێوه‌بچێت بڵاوكرده‌وه‌ و دەڵێت،‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دهۆک: کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچیی هاتوچۆ لە ناو سەنتەری دهۆک کەوتوونەتەکار

هاتوچۆی دهۆک رایدەگەیەنێت، کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچیی هاتوچۆ لە ناو سەنتەری دهۆک و قەزای شێخان کەوتوونەتەکار. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک،…
Total
0
Share