نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە جێگیری مایەوە

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەجێگیری مایەوە و نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 73.09 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی نەوتدا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 73.09 مامەڵەی پێوەكرا، هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساسیش بە 71.18 ماماڵەی پێوەكرا.

لە ئێستادا جموجوڵەکانی هاتوچۆ لە جیهاندا بەڕادەیەک زیادبووە، کە زیاترە لە پێش سەرهەڵدانی کۆرۆنا، هەروەها جموجوڵی فڕۆکە و گەشتە ئاسمانییەکان زیادیانکردووە، ئەمانەش هۆکاری زیاتر بەکاربردنی وزە و بەرزبوونەوەی ئاستی خواستن لەسەری.

بۆ سێیەم هەفتە لەسەریەکە، نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەكان بە ئاماژەی سەوز دەستدەكات بە مامەڵە، هۆکارەکەشی بۆ پێشبینییەکان بۆ زیادبوونی خواست لەسەر وزە، بەردەوامیی پلانەكانی ئۆپیك پڵەس لەبارەی سنوورداركردنی بەرهەمهێنان و هەروەها زیادبوون و بەردەوامیی کوتان دژی کۆرۆنا و هەڵگرتنی ڕێکارەکان دەگەڕێتەوە

ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتی مانگانەیدا دەڵێت، لەگەڵ زیاتربوونی خواست لەسەر نەوت، وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە ئۆپیک پڵەس پێویستە جارێکی دیکە ئاستی بەرهەمهێنان بەرزبکەنەوە، لەكاتێكدا هێشتا ئەو وڵاتانە بەپێی پلانی سنوورداركردنی بەرهەمهێنان كاردەكەن و هێشتا نەچوونەتەوە سەر ئەوپەڕی بەرهەمهێنان.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئەرجەنتین لە یەکەم تاقیکردنەوەی کۆپا ئەمریکا یەکسانبوو

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم چەند بڕیارێک لەبارەی دۆخی کۆرۆناوە دەردەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە نرخی دوێنێ شەممە بەرزبووەتەوە.…
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم: هەڵمەتێكی چەواشەكارانە دژی سلێمانی هەیە و ‏دەرهاویشتەی سیاسییە

بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم / سلێمانی، لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، ماوە‌یە‌كە‌ ھە‌ڵمە‌تێكی چە‌واشە‌كارانە لە‌ دژی سلێمانی ھە‌یە‌، بەتایبەت…
Total
0
Share