سەنتەرێکی چێڵسی دەڕوات و پۆچتینۆ داوای (6)ی کردووە

یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 لە گۆڕانکارییەکان بەردەوام دەبێت.

بەپێی زانیارییەکانی پۆل براونی ڕۆژنامەنووسی بەریتانی، کالیدۆ کۆلیبالی سەنیگالی بڕیاریداوە یانەی چێڵسی بەجێبهێڵێت، ئیدارەی یانەکەش ڕەزامەندی نیشانداوە لە ئەگەری گەیشتنی گرێبەستێکی گەورەدا دەستبەرداربوون لەو بەرگریکارە ڕابگەیەنێت.

لەلایەکی دیکەوە، فابریزیۆ ڕۆمانۆی شارەزای گواستنەوەکان ئاشکرایکردووە، کە لەسەر خواستی ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەری داهاتوو، ئیدارەی چێڵسی هەوڵەکانی بۆ کڕینی ناوەندکارێک لە پێگەی ژمارە (6) بۆ پاڵپشتیکردنی ئینزۆ فێرناندێز دەستپێکردووە.

پۆچیتینۆ پێیوایە، ئینزۆ یاریزانێکی کارا و بەتوانایە، بەڵام لەم وەرزەدا نەیتوانیوە بەپێی پێویست دەربکەوێت و پێویستی بە هاوکارێکە لە هێڵی ناوەند، تاوەکو ئەو مەودایانە پڕبکاتەوە کە لەکاتی هێرشبردندا لەپشتیەوە دروست دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لامپارد کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کانتی کردووه‌ و به‌ ڕێککه‌وتن گه‌یشتوون

ڕاهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی، فرانک لامپارد کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نگۆلۆ کانتی فه‌ره‌نسی ئه‌نجامداوه‌ و داهاتووی یاریزانه‌ فه‌ره‌نسییه‌که‌یان تاوتوێکردووه‌. ماڵپه‌ڕی…
Total
0
Share