میلان بۆندی حەوتەمی یەکلاییکردەوە

بەڕێوەبەرانی ئەی سی میلان دوور لە فشاری میدیاکان توانیان بۆندی سامویل چێکویزی یەکلاییبکەنەوە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووس و شارەزای گواستنەوەکان لە زاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی ئەی سی میلانەوە ئاشکرایکردووە، ئیدارەی میلان سەرکەوتوو بووە لە یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی ساموێل چێکویزی.

ڕۆمانۆ لە تویتەر نووسیویەتی، “لەم هەفتەیەدا چێکویزی پشکنینی پزیشکی ئەنجامدەدات و پەیوەندی بە میلانەوە دەکات.”

چێکویزی نایجیری و ئەستێرەی هێڵی هێرشبردنی ڤیاڕیاڵ، تاوەکو 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانە زەردەکەی ئیسپانیا واژۆکردووە، بۆیە گواستنەوەی ڕووە و ئیتاڵیا بڕی 20 ملیۆن یورۆی تێدەچێت لەگەڵ هەشت ملیۆن وەک پاداشتی دەستکەوتەکان.

دوای لەدەستدانی تۆنالی و زڵاتان، ئیدارەی میلان سەرکەوتووبووە لە کڕینی شەش یاریزان، کە پێکهاتوون لە لوفتوس چێک، پولیسیچ، ئۆکافۆر، ڕایندەرز، لوکا ڕۆمێرۆ و سپۆرتێلۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هانده‌رانی ڕیاڵ داوای پۆچتینۆ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆنی پۆرتوگال ده‌که‌ن

دوای دۆڕاندنی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌رانبه‌ر شاختاری ئۆکرانی، هانده‌رانی یانه زه‌به‌لاحه‌که‌‌ له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه‌ گوشاری توندیان دروستکردووه‌ و…
Total
0
Share