دوای 14 ڕۆژ تەرمی ئەو گەنجەی كە لە ناحیەی شیلادزێی سەربە قەزای ئامێدی، لە ناو ڕووباری زێی گەورە خنکا دۆزرایەوە.
پەیامنێرمان پێی ڕاگەیاندین، كەمێك لەمەوبەر تەرمی ئەو گەنجەی كە 14 ڕۆژ لەمەوبەر لە ئاوی زێی گەورەدا خنكابوو دۆزرایەوە.
پێشتریش بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دهۆک، بە تۆڕی میدیایی ئێستای وتبوو،”گەنجەكە لەناو ئاوی ڕووباری زێی گەورەدا، لە نزیک گوندی هلورا لەسنووری ناحیەی شێلادزێ خنکاوە”.
وتیشی، “ئەو گەنجەی خنکاوە ناوی خەڵات زیادە و تەمەنی 19 ساڵە، خەڵکی کۆمەڵگای وەلات ژێرییە لە دەڤەری بارزان، بەمەبەستی گەشت و مەلەکردن چووەتە ئەو ناوچەیە”.
بەپێی ئاماری بەرگریی شارستانیی دهۆک، لەسەرەتای ئەم ساڵەوە تا ئێستا حەوت کەس لە سنووری پارێزگای دهۆک لە ئاوی ڕووبار و بەنداوەکانی پارێزگاکەدا خنکاون.