(ڤیدیۆ) چیک بە بردنەوەی لە سکۆتلەندا پێش ئینگلتەرا کەوت

ئەمڕۆ، دووشەممە لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یورۆی 2020، یاری نێوان هەڵبژاردەکانی چیک و سکۆتلەندا ئەنجامدرا، یارییەکە بە بردنەوەی چیک کۆتاییهات.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی چیک لە هامپدن پارک لە گلاسگۆی پایتەختی سکۆتلەندا یەکەمین یاری یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی خانەخوێ ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی ئەستێرەکانی یارۆسلاڤ سێلهاڤی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی چیک لە خولەکەکانی 42 و 52 لەلایەن پاتریک چێکەوە تۆمارکران، سەرەڕای ئەوەی لە تایمی دووەمدا سکۆتلەندییەکان هەوڵی زۆریاندا ئەنجامەکە یەکسانبکەنەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و ڕوبەڕوبوونەوەکە (2-0) کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، هەڵبژاردەی چیک لە گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یورۆی 2020 توانی سێ خاڵی گرنگ بەدەستبهێنێت، بەوپێیەش کە گۆڵی زیاتریان لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا تۆمارکردووە توانیان لوتکەی ڕیزبەندی کۆمەڵەی چوارەم لە سێ شێرەکەی ئینگلتەرا وەربگرن.

بابەتی پێشتر

ئامێدی.. دوای 14 ڕۆژ تەرمی گەنجە خنكاوەكەی ڕووباری زێی گەورە دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

خالید شوانی: لیژنەیەكمان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان پێكهێناوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share