وەزارەتی پلاندانانی عێراق: ڕێژەی ئەوانەی لە تەمەنی کارکردندان %57ە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئاماری دانیشتووانی عێراقی بەپێی تەمەنە جیاوازەکان بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە ڕێژەی دانیشتوانی تەمەن (15 – 65) ساڵ کە بەتەمەنی کارکردن هەژماردەکرێن %57ی دانیشتوانە لە عێراقدا.

خالید بەتال وەزیری پلاندانانی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، “%68ی دانیشتوانی عێراق لە خوار 30 ساڵییەوەن، هەروەها منداڵان ئەوانەی تەمەنیان لەخوار 15 ساڵییەوەن نزیکەی %40ی دانیشتوان پێکدەهێنێت، ئەوانەی لە تەمەنی 15 – 65 ساڵیدان و بەتەمەنی کارکردن هەژمار دەکرێن %57ی دانیشتوانن، لەکاتێکدا ڕێژەی کەسانی بەتەمەن لەسەروو 65 ساڵیەوە %3 پێکدەهێنن”.

وەزارەتی پلاندانان ئاشکرایکرد، تێکڕای تەمەن لە عێراقدا لە ژناندا 76 ساڵە و لە پیاواندا 72 ساڵە، ئاماژەکان نیشانیدەدەن کە گەشەی دانیشتوان لە عێراقدا زۆر خێرای بەخۆوەبینیوە.

خالید بەتال دەڵێت، عێراق ڕوبەڕووی تەحەدیی دیمۆگرافی زۆر دەبێتەوە، لەوانە دابەشبوونی ناهاوسەنگی دانیشتوان لە شارەکان و دەوروبەریدا، هەروەها کۆچی هاوڵاتییان لە ناوچە دوورەکان و دەوروبەری شارەکان بۆ ناو ناوەندی شارەکان بەهۆی بارودۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی هەروەها ئاوارەبوونی ناوخۆیی بەهۆی داگیرکارییەکانی داعش.

وەزارەتەکە ئاماژەی بە کاریگەریی نەرێنی گەشەی زۆری دانیشتوانی لەسەر قەیرانە تەندروستی و ئابورییەکان هەیە هاوشانی کاریگەری کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت لە دروستکردن و بەردەوامیی ئەو قەیرانانە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە عێراق لە ساڵی ڕابردوودا ژمارەی دانیشتوانی 40 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، %60ی دانیشتوانی عێراق لە چینی گەنجانن.

وەزیری پلاندانان دەڵێت، ئەو ئامارانە دەریدەخەن کە %57ی دانیشتوانی عێراق توانای چالاکی و کارکردنیان هەیە بەجۆرێک کاریگەرییان لەسەر گەشەی ئابوریی عێراق هەبێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستیی ئێران مۆڵەتی بە ڤاکسینە ئێرانییەکەدا

بابەتی دواتر

ئەندامێكی شاندی ئاشتی: ڕێوشوێنەكانی حكومەتی هەرێم دیكتاتۆریەتی توركیامان بەبیردەهێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share