یەکەم تۆمەتباری “دزیی سەدە” دەستگیرکرا

ئەمشەو یەکێک لە تۆمەتبارە سەرەکییەکانی “دزیی سەدە” لە کاتی هەڵاتنی بۆ تورکیا دەستگیرکرا

ئەمشەو دووشەممە، مستەفا سەنەد، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد، نور موزەفەر یەکێک لە سەرەکیترین تۆمەتبارەکانی “دزیی سەدە”ی دەستگیرکرد”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تۆمەتبارەکە لە فڕۆکەخانەی بەغداد سەر فڕۆکە کەوتووە و ویستوییەتی بگاتە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە وڵاتی تورکیا ، هەر لە ناو فڕۆکەکەدا دەستگیرکراوە”.

پێشتر ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زانیاری لە بارەی هەوڵی هەڵاتنی ئەو تۆمەتبارەوە بڵاوکردبووە و ئەمشەویش لە سەر بنەمای ئەو زانیاریانە دەستگیرکراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: داوایەکمان سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی یاساکان بە زمانی کوردی پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران کرد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، داوامانکردووە لەپاڵ زمانی عەرەبیدا، لە دەرکردنی یاسا و بڕیارەکان زمانی کوردی بەکاربهێندرێت. سروە…
Total
0
Share