وەزارەتی تەندروستیی ئێران مۆڵەتی بە ڤاکسینە ئێرانییەکەدا

وەزارەتی تەندروستیی ئێران مۆڵەتی بەکارهێنانی بۆ ڤاکسینی “کۆڤید بەرەکەت” دەکرد، کە ڤاکسینێکی دروستکراوی ناوخۆی ئێرانە.

سەعید نمەکی، وەزیری تەندروستیی ئێران، ڕایگەیاند، “دوێنێ مۆڵەتی بەکارهێنان بۆ کۆڤید بەرەکەت دەرچوو، ئەمەش هەواڵێکی خۆشە بۆ ئێرانییەکان”.

ڤاکسینی کۆرۆنای “کۆڤید بەرەکەت” لە خودی ڤایرۆسەکە دروستکراوە و لەڕووی کارکردن لەناو جەستەی مرۆڤدا هاوشێوەی ڤاکسینی “سینۆفارم”ی چینییە.

ڤاکسینی “کۆڤید بەرەکەت” لەلایەن کۆمپانیای دەرمانی “بەرەکەت”ەوە دروست دەکرێت و بڕیارە لە ئایندەدا و لەماوەی مانگێکدا سێ ملیۆن دۆزی لێ دروست بکرێت.

بەشێک لە بەرپرسانی تەندروستیی ئێران ئاماژه بەوەدەکەن، بەهۆی نەگەیشتنی ڤاکسینی پێویست، دەکرێت ڤاکسینی بەرەکەت شوێنەکەی پڕبکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکارێکی سودانی: هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی گواستنەوەی نەوت لەلایەن تورکیاوە کاریگەریی لەسەر عێراق نابێت

راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی رایدەگەیەنێت، هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی بۆری نەوتی نێوان عێراق و تورکیا، کاریگەریی نەرێنی بۆ عێراق…
زیاتر ببینە

یاریی نێوان عێراق و ئێران جارێکی دیکە پرسی مافی هاندەرانی ژنانی ئێرانی هێنایە پێشەوە

دەیان ساڵە نیگەرانییەکان لەبارەی ئامادەنەبوونی هاندەری ژن لە یارییەکانی تۆپی پێدا لە ئێران بە چەندین شێواز دەردەبڕدرێن، جارێکی…
Total
0
Share