تۆتنهام چوارشەممە ڕاهێنەری نوێ بە میدیاکان دەناسێنێت

یانەی تۆتنهام هۆتسپێرێزی ئینگلیزی لەگەڵ پاولۆ فۆنسیکای پۆرتوگالی بەڕێککەوتن گەیشتووە و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بەفەرمی دەیناسێنن.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان بۆ سەرچاوە ئینگلیزییەکانی ئاشکراکردووە، بەڕێوەبەرانی تۆتنهام لەگەڵ پاولۆ فۆنسیکای پۆرتوگالی ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕۆما بەڕێککەوتن گەیشتوون.

بە وتەی شارەزاکە، گفتوگۆکان بەسەرکەوتوویی لەنێوان لێپرسراوی کارەکانی فۆنسیکا و ئیدارەی سپێرز بەڕێدەکات، تەنها چەند وردەکارییەک ماوە لەنێوانیاندا بەفەرمی یەکلاییبکرێتەوە، هەموو ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو بۆندەکە ئاشکرابکرێت.

ئەم هەواڵانە هاوکاتن لەگەڵ پەیوەندیکردنی فابیۆ پاراتیچی بەڕێوەبەری وەرزشیی پێشووی یانەی یوڤانتۆس بە یانەی تۆتنهام، هەوڵی بۆ دابینکردنی ڕاهێنەرێکی بەتوانا لە دەستپێکی کارەکانی بووە.

فۆنسیکا تەمەنی 48 ساڵە و لە ژیانی وەرزشیدا سەرپەرشتیی یانەکانی ئامادۆرا، دیزیمبرۆ، ئۆدیڤیلاس، دیپۆرتیڤۆ ئاڤێس، پاشۆس فێرێرا، پۆرتپ، سپارتا براگا، شاختار و ڕۆما-ی كردووە، لەگەڵ یانەی شاختار 139 یاری و لەگەڵ یانەی ڕۆما 101 یاری ئەنجامداوە، ناسناوەکانی جامی پۆرتوگال و خولی ئۆکرانیا و جامی ئۆکرانیا و سوپەری ئۆکرانیا و سوپەری پۆرتوگالی بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

ئیریکسن لە نەخۆشخانەوە یەکەم پەیامی ئاراستەی هاندەران کرد

بابەتی دواتر

چاوی بە زەرقاوی كەوتووە.. موفتیی قاعیدە لە سەڵاحەدین دوو سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆڵه‌ندا و پۆرتوگال براوه‌ی گه‌ڕی پێنجه‌می پاڵاوتنه‌کانی ئه‌وروپا بوون

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕی پێنجه‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران. له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا، هه‌ڵبژارده‌ی ئۆکرانیا…
Total
0
Share