ئیسلامی فێرخوازی حەبیب بووە پاڵەوانی (UFC 280)

ئیسلام ماخاچێڤ، شەڕڤانی ڕووسی و هاوڕێی نزیکی پاڵەوانی پێشووی ڕووسیا و جیهان، حەبیب نورماگۆمێدۆڤ، ناسناوی پاڵەوانی کێشی سووکی (UFC 280)ی بەدەستهێنا.

لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەرەکی چالاکییەکانی (UFC 280) کە لە یاریگای “ئیتیحاد” بەڕێوەچوو، ماخاچێڤ شکستی بە چارلز ئۆلیڤێرای بەڕازیلی هێنا و پشتێنی پاڵەوانی بردەوە.

ماخاچێڤ ئۆلیڤێرای دووچاری نۆیەم دۆڕاندن کرد لە مێژوویدا، هەروەها خودی خۆشی ڕێژەی سەرکەوتنەکانی گەیاندە(23) بەرامبەر بە تەنها شکستێک.

ئیسلام لە سەرەتای تایمی دووەم بە تەنها بە سێ خولەک و 13 چرکە ئۆلیڤێرای جەنگاوەری بەڕازیلی ژێردەستەکرد، بەوەش ناسناوەکەی بەدەستهێنا.

ئیسلام ڕەمەزانۆڤیچ ماخاچێڤ لەدایکبووی 27ی ئەیلوولی 1991، شەڕکەرێکی ڕووسی-داغستانی ھونەرە جەنگییەکانە لە کێشی “لایت وەیت”، یەکێکە لەو شەڕکەرانەی لەژێر سەرپەرشتی حەبیب نورماگۆمێدۆڤ ڕاھێنان دەکات.

بابەتی پێشتر

(جەنگی درۆ) بۆ سووکایەتیکردن بە کریستیانۆ

بابەتی دواتر

قەیرانی پۆستی سەرۆک وەزیر بەریتانیای هەراسانکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share