ڕیاڵ مەدرید لە یەک حاڵەتدا بۆند لەگەڵ کوندی واژوودەکات

فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی یاریزانان و جێبەجێکردنی خواستەکانی کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری نوێ دەستپێکردووە.

بەر لە دابینکردنی “کارلیتۆ”، ئیدارەی مێرەنگی سەرکەوتوبوون لە کڕینی داڤید ئالابای بەرگریکاری نەمسایی لە یانەی بایرن میونشنەوە، یاریزانەکە دەتوانێت لە پێگەی سەنتەری بەرگری و باڵی چەپی بەرگری و پێگەی ناوەندی بەرگری یاریبکات.

خەونی سەرۆکی ڕیاڵ و ئەنچلۆتی گواستنەوەی یەکێک لە کیلیان مباپێ، یاخود ئێرلینگ هالاندە، یەکەمیان لە پاریس یاریدەکات و واژووکردنەوەی بۆندەکەی 200 ملیۆن یۆرۆی پێویستدەبێت و دووەم هێرشبەریش زیاتر لە 100 ملیۆن.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، سێرجیۆ ڕامۆس کۆتا ساتەکانی لە ڕیاڵ بەڕێدەکات و سەرەڕای ئەوەی بۆندەکەی لە 30ی حوزەیران (ئەم مانگە) کۆتاییدێت، بەڵام تاوەکو ئێستا بە چارسەرێک بۆ نوێکردنەوەی نەگەیشتوون، لە ئەگەری ڕۆیشتنی ئەم یاریزانەشدا دەکرێت داڤید ئالابا جێگەی بگرێتەوە.

بەڕێوەبەرانی “لۆس بلانکۆس” ئامادەکارییان بۆ هەموو بارودۆخەکان کردووە، پلانیان داڕشتووە لە ئەگەری پێداگری ڕافائێل ڤاران لە ڕۆیشتن، ڕاستەوخۆ جول کوندی بەرگریکاری فەرەنسی یانەی ئیشبیلیە دابینبکەن، واتا گواستنەوەی کوندی-یان بە ڕۆیشتنی ڤارانەوە بەستووەتەوە.

بابەتی پێشتر

وادەی نوێکردنەوەی بۆندی مێسی و بەرشلۆنە ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

کێ پاڵێوراوە بۆ بەرزکردنەوەی جامی یورۆ؟ دێل بۆسکی وەڵامدەداتەوە..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسینسیۆ بەم نزیکانە دەتەقێتەوە

مارکۆ ئاسینسیۆ، ئەستێرەی بەتوانای ئیسپانیا لەئاستی خۆی ڕازینییە و ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید پارێزبەندیی لەسەر هەڵگرتووە. بەپێی ئەو…
زیاتر ببینە

مێسی وەستا

بۆ یەکەمجار لەوکاتەوەى پەیوەندی بە ڕیزەکانییەوە کردووە، ئینتەرمەیامی نەیتوانی بیباتەوە. بەرەبەیانی ئەمرۆ ئینتەرمەیامی لە یاریگاى خۆی میوانداری ناشفێڵی…
Total
0
Share