بە بەڵگە.. مێسی بەشداریی مۆندیالی 2026 دەکات

ئەستێرەی دێرینی ئەرجەنتین و ڕاهێنەری پێشووی ڕیاڵ مەدرید، خۆرخی ڤاڵدانۆ جەخت لە بەڵێنێکی لیۆ مێسی دەکاتەوە و دەڵێت، “بەشداریی مۆندیالی 2026یش دەکات.”

ڤاڵدانۆ بە ئێزگەی “کادینا کۆپێ”ی ئیسپانی ڕاگەیاندووە، “مێسی لەم مۆندیالەدا یەکلاکەرەوە و کاریگەربوو، وزە و توانا جەستەییەکانی خۆی لەدەستنەدا و لە نێو یاریگا زۆر ڕاینەدەکرد، بەو جۆرە دەیتوانی تاوەکو کۆتایی بە هەمان ئاستەوە بەردەوامبێت.”

هەروەها دەڵێت، “بەر لە مۆندیال کە چاوپێکەوتنم لەگەڵدا کرد، دوور لە چاوی کامێراکان پێیوتم، ساڵی 2022 بۆ پێنجەمجار بەشداریی مۆندیال دەکەم، هیچ یاریزانێک پێشتر بەشداریی شەش مۆندیالی نەکردووە، پێیوتم ئەوە مەحاڵە، بەڵام ئەگەر ناسناوی 2022 بەدەستبهێنێت بە درێسی پاڵەوانەوە بەشداریی مۆندیالی 2026یش دەکات.”

لە بەرامبەردا لیۆنێل سکالۆنیی ڕاهێنەری ئەرجەنتین دەرگای بە کراوەیی بۆ ئەفسانەکە بەجێهێشت و دووپاتیکردووەتەوە، هەر کاتێک لیۆ ویستی بەشداریی مۆندیال بکات پێگەکەی مسۆگەرە.

بابەتی پێشتر

هەشت رۆژ پشوو راگەیەندرا

بابەتی دواتر

پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share