بەرشلۆنە بیر لە بۆندێکی گەورە دەکاتەوە، بەڵام..

بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی بەرشلۆنە بۆ تۆپی پێ، ماتیۆ ئالیمانی چەند مانگێکە چاودێری جول کوندی بەرگریکاری فەرەنسی یانەی ئیشبیلیە دەکات.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی لەبارەی هەڵمەتی گواستنەوەکانی یانەی بەرشلۆنەوە بڵاوی کردووەتەوە، ماتیۆ ئالیمانیی بەڕێوەبەری وەرزشیی ئەو یانەیە چەند مانگێکە چاودێری جول کوندیی بەرگریکاری فەرەنسی یانەی ئیشبیلیە دەکات، بەڵام کێشەی گەورەیان لەوەدایە کە نرخی یاریزانەکە زۆر بەرزە و تێچووی بۆندەکەیان بە (کاش) بۆ تەرخان ناکرێت.

بەپێی سەرچاوەکە، کوندی نرخی گواستنەوەی 80 ملیۆن یورۆیە، ئالیمانی و هاوکارانی بیریان لەوە کردووەتەوە سێرجینیۆ دێست تێکەڵ بە دانوستاندنەکان بکەن و گواستنەوەکە لە ڕاستەوخۆوە بۆ ئاڵوگۆڕکردن بگۆڕن، لەم حاڵەتەشدا یانەی بەرشلۆنە ناچار دەبێت زیاتر لە 50 ملیۆن یورۆ پێشکەشی یانە ئەندەلوسییەکە بکات.

بەرشلۆنە لە ڕووی دارایییەوە کێشەی گەورەی هەیە، لە مێرکاتۆی هاوینی 2022 هەوڵ دەدەن چەند یاریزانێک بە بێبەرامبەر دابین بکەن، هاوشانی واژۆکردنی چەند گرێبەستێک بە نرخی کەم، بۆیە لە هەموو هەوڵەکانیاندا سەرنج دەخەنە سەر نرخەکان و ئەگەری ئاڵوگۆڕکردنیان بەو یاریزانانەی بۆ وەرزی داهاتوو چاڤی پێویستی پێیان نابێت.

بابەتی پێشتر

عێراق هەنگاو دژ بە خۆڵبارین دەگرێتەبەر

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك بۆ ئەو مووچەخۆرانەی مووچەی مانگی ئازاریان وەرنەگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share