سەرۆك وڵاتێك بەهۆی نەبەستنی دەمامكەوە سزای دارایی دەدرێت

سەرۆكی بەڕازیل لەناو بەشداربووانی ماتۆڕسوارییەكەدا

بەهۆی نەبەستنی دەمامك و نەگرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی، جاییر پۆلسۆنارۆ سەرۆكی بەرازیل بە نزیكەی 108 دۆلار سزای دارایی درا، پاش بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەیەكی ماتۆڕسواران لە ویلایەتی ساوپاولۆ.

هەزاران كەس لە ماتۆڕسواران ڕۆژی شەممە بەشدارییان لە كۆبوونەوەكەدا كرد، سەرۆكی وڵات سەرۆكایەتی ڕێڕۆیشتنەكەیانی كرد بە لەسەركردنی كڵاوی تایبەت و بەبێ پۆشینی دەمامك، ئەمەش بە پێشێلكردنی یاساكانی ویلایەتەكە ناوبرا.

دەسەڵاتدارانی ویلایەتی ساوپاولۆ ئاشكرایانكرد، سزاكە بۆ سەر هەریەك لە پۆلسۆنارۆ و ئەدواردۆ-ی كوڕی و ئەندامێكی كۆنگرێس و تارسیسیۆ گۆمیز وەزیری ژێرخان بووە بە بڕی نزیكەی 108 دۆلار بۆ هەر یەكێكیان، بەهۆی نەبەستنی دەمامك و ڕێزنەگرتن لە ڕێوشوێنەكانی لێكدووركەوتنەوە.

پۆلسۆنارۆ، كە بانگەشەی بۆ كۆبوونەوە لە سەرجەم ناوچەكانی بەرازیل كرد وەك ئامادەكارییەك بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ساڵی داهاتوو ئەو هۆشدارییەی پشتگوێخست، كە پێشتر لەلایەن جواو دوریا حاكمی ویلایەتی ساوپاولۆ، كە یەكێكە لە ڕكابەرە سیاسییەكانی، ئاراستەی كرا بەوەی سزای سەرۆك دەدەن ئەگەر پابەندی یاساكانی ویلایەتەكە نەبێت.

پێشتر سەرۆكی وڵات چەندین جار ناڕەزایی بەرامبەر حاكمی ساوپاولۆ و حاكمی ویلایەتەكانی دیكە دەربڕیوە دەربارەی ڕێوشوێنەكانی تایبەت بە كۆرۆنا، كە تائێستا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی نزیكەی 485 هەزار كەس لە بەرازیل.

س: ئەلحوڕە
بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بەلجیکا بە سێ گۆڵ ڕوسیای تێپەڕاند و پەیامی ئاڕاستەی گەورەکانی دیکە کرد

بابەتی دواتر

 وەزیری نەوتی عێراق: پێشبینی دەکەین نرخی نەوت لەنێوان 68 – 75 دۆلاردا جێگیرببێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەك كالیفۆرنیای هەژاند

دەستەی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریكی تۆماركردنی بومەلەرزەیەكی بە گوڕی 5 پلەی رێختەر لە كەناراوەكانی باكووری كالیفۆرنیا راگەیاند. بومەلەرزەكە كاتژمێر…
Total
0
Share