ئەو کەسەی قورئانێکی لە روسیا سووتاند دادگای دەکرێت

بڕیارە لە 9ی تشرینی یەکەم دادگایکردنی نیکیتا جوراڤیل کە بە تۆمەتی سووتاندنی قورئان دەستگیرکرابوو، لە شاری گرۆزنی ڕوسیا دەست پێبکات.

لە مانگی ئایاردا هێزە ئەمنییەکانی شاری ڤۆڵگۆگراد دانیشتوویەکی ئەو شارەیان دەستگیرکرد، دوای ئەوەی لە بەردەم مزگەوتێکدا کۆپییەکی لەقورئانی پیرۆز سووتاند.

بەگوێرەی لیژنەی لێکۆڵینەوە، لەبەرامبەر دەستکەوتنی بڕێک پارە تۆمەتبار ئەو کارەی کردووە کە لەلایە کەسێکەوە پێی دراوە، هاوکات دۆسیەیەکی تاوانکاری بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە هەستی باوەڕداران بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی لێکۆڵەرانی چیچانی کراوە.

مافی مرۆڤی ئەو وڵاتەش دەڵێت، “تۆمەتبارەکان دەبێت بە پشتبەستن بە بڕیاری دادوەر سزا بدرێن، تا ئەو کاتەش لە ناوەندێکی دەستبەسەرکردن پێش دادگاییکردنەکە ڕادەگیرێن، بەپێی ڕێکارە یاساییە پەسەندکراوەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا و چوار وڵاتی ئەوروپی ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان لەبارەی هێرشەکانی سەر هەولێر بڵاوکردەوە

وەزیرانی دەرەوەی هەریەکە لە وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیتالیا لەبارەی هێرشەکانی سەر هەولێر ڕایانگەیاند پاڵپشتیی حکومەتی…
Total
0
Share