شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، بەشی زیادەرۆیی شارەوانیان لە سنووری سەرچنار شوێنێکیان ئاشکراکردوە، کە هەستاون بە شكاندنی بۆری زێراب و فرۆشتنی ئاوەكەی بە هاوڵاتیان.
لەوبارەیەوە ئاری عوسمان لێپرسراوی بەشی زیادەڕۆیی لە شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە بوونی كارێكی سەرپێچی لە سنووری سەرچنار لەلایەن چەند كەسێكەوە، كە هەستاون بە شكاندنی بۆری زێراب و فرۆشتنی ئاوەكەی و بەكارهێنانی بۆ ئاودانی باخەكان و دوای گەڕان و پشكنین تیمەكانی زیادەڕۆیی بەهاوكاری ئاسایشی سەرچنار توانراوە شوێنەكە دەستنیشان بكەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە میانی بەدواداچوونەكاندا ئەوەیان بۆ ئاشكرابووە، كە ئەو كەسانە بەڕۆژ ئەو ئاوە پیسە كۆدەكەنەوە و بەشەو لە رٍێگەی تەنكەرەوە بە هاوڵاتیانی دەفرۆشنەوە.