باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق هۆشدارییەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریی بەپەلە دەداتە هاوڵاتییانی و داوایان لێدەکات بەزوویی خاکی عێراق جێبهێڵن.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، زانیارییان پێگەیشتووە کە ئـ.ـێران و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئـ.ـێران بەنیازن زانکۆ ئەمریکییەکان لە شارەکانی بەغداد، سلێمانی و دهۆک بکەنە ئامانج و بۆیە دەبێت هاوڵاتیانیان دەستبەجێ عێراق جێبهێڵن.

ئاماژەی بەوەشکردووە،  ئەمە مەترسییەکی جددییە بۆ سەر گیانی هاوڵاتیانی ئەمریکی لە ناوچەکە و ئاسانکاریی بۆ وەرگرتنی ڤیزا لە مەرزەکان دەکرێت تاوەکو گەشتیاران بێزیان  بگەڕێنەوە ئەمریکا.

داواشدەکات، هاوڵاتیان لە باڵەخانە و دامەزراوەکانی ئەمریکا دووربکەونەوە، چونکە مەترسیی بەردەوامی هێرشی مووشەکی و درۆن لە ئاسمانی عێراق بوونیان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکارێکی سودانی: پارەی تەواو بۆ دابینکردنی مووچە بەردەستە و هیچ کێشەیەکی دارایی دروستنابێت

راوێژکارێکی سودانی، دەربارەی دروستبوونی کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە رایگەیاند، “پارەی تەواو بۆ دابینکردنی مووچە بەردەستە و هیچ کێشەیەک…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکمان پێنەگەیشتووە

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکمان پێنەگەیشتووە. ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share