ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایدەگەیەنێت، گروپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق دەیانەوێت بە پاساوی بوونی تونێل لە نەخۆشخانەی خالید فەجر، ژنان و منداڵان بـ.ـکوژن.
ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایگەیاند، گروپە چەکدارەکانی نزیک حکومەتی دیمەشق بڵاویانکردووەتەوە کە لەژێر نەخۆشخانەی خالید فەجردا چەندین تونێل هەن و ئێمە لەناو ئەو تونێلانەدا دەجەنگین، ئێمە بە هەموو شێوەیەک ئەو ئەو بابەتە رەتدەکەینەوە و هێزە چەکدارەکانی نزیک لە دیمەشق دەیانەوێت راستییەکان بشێوێنن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کە بێن و راستی بابەتەکان وەک خۆی ببینن، چونکە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق دەیانەوێت بەمە پاساوی تاوانەکانیان بدەن، هەروەها ژنان و منداڵان بـ.ـکوژن.