كەجەكە: داوا لە لایەنەكان دەكەین بۆ ڕاگرتنی پارتی هەوڵەكانیان دەستپێبكەن

کەجەکە ڕایدەگەیەنێت، هیچ سیاسەتێکیان بۆ شەڕ لەدژی هیچ هێزێکی کوردیی نییە، داواش لە هێزە سیاسییەکان و ڕۆشنبیران دەكات هەست بە مەترسیداریی دۆخەکە بکەن و بكەونە جموجۆڵ بۆ ڕاگرتنی پارتی.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە ئاماژەی بەوەكردووە،”پێویستە هەمووان مەترسیی هەنوکەیی لەسەر هەموو کورد ببینن و بۆ ئەوەی پارتی شەڕی کورد نەکات، ڕۆڵ ببینن”.

هەروەها كەجەكە جەختی لەوەشكردووەتەوە، “هیچ سیاسەتێکمان بۆ شەڕ لەدژی هیچ هێزێک کوردیی نییە”.

داواش لە ڕۆشنبیران و هێزە سیاسییەکان دەکەن، هەست بە مەترسیداریی دۆخەکە بکەن و بۆ ڕاگرتنی پارتی دیموكراتی كوردستان بکەونە جوڵە.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە ئۆفەرێکی نوێی پێشکەشی دیپای کردووە

بابەتی دواتر

کاتی هاتووە.. مێسی کۆپا ئەمریکای 2021 بەدەستدەهێنێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share