گەنجێك لە دهۆك كوژرا

لە دهۆك گەنجێك لەلایەن كەسێكی نزیكی خۆیەوە كوژرا.

رووداوەكە شەوی رابردوو لە گەڕەكی ماڵتای شاری دهۆك بووە و تیایدا گەنجێك بەناوی “برین فرسەت” تەمەن 26 ساڵ بە چەقۆ كوژرا.

بەپێی زانیارییەكان قوربانییەكە لەگەڵ كوڕێكی پوری خۆیدا شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا دروستبووە و، دواتر كوژراوە.

تائێستا لایەنە ئەمنییەكان زانیارییان لەبارەی دەستگیركردنی تۆمەتبار بە بكوژ و هۆكاری رووداوەكە بڵاونەكردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر ڕاسپاردەی جێگری سەرۆکی یەکێتی بەشێک لە کێشەکانی چەمچەماڵ چارەسەردەکرێن

نوێنەری چالاکوانانی چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی جێگری سەرۆکی یەکێتی بەشێک لە کێشەکانی چەمچەماڵ چارەسەردەکرێن. ئاوات خەیروڵا، نوێنەری چالاکوانانی…
Total
0
Share