بەرشلۆنە ئۆفەرێکی نوێی پێشکەشی دیپای کردووە

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی گۆڕانکاری لەو ئۆفەرەدا کردووە، کە پێشکەشی مێمفیس دیپای هۆڵەندی کردووە.

دوای ئەوەی ڕادیۆ کەتەلۆنیا ئاشکرایکرد، کە یانەی بەرشلۆنە بۆندێکی بۆ ماوەی سێ وەرز پێشکەشی دیپای کردووە، ئەمڕۆ، شەممە ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی دووپاتیکردووەتەوە، کە هەریەک لە ماتیۆ ئالیمانی و ڕامۆن پلانێس، بەڕێوەبەرانی بەرشلۆنە بەتایبەتی سەرپەرشتی پڕۆژەکە دەکەن و گۆڕانکارییان لە ئۆفەر، یاخود بۆندە پێشکەشکراوەکەدا کردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، دوای ئەوەی یانەی یوڤانتۆس هاتووەتە ناو هاوکێشەکە و بۆندێکی باشتریان پێشکەشکردووە، ئالیمانی و هاوکارانی لەسەر ڕاسپاردەی خوان لاپۆرتا ئۆفەری پێشکەشکراویان بە دیپای لە سێ وەرزەوە بۆ دوو وەرز و وەرزێکی ئارەزوومەندانە گۆڕیوە، هەروەها لەڕووی داراییەوە گرێبەستەکەیان بەهێزتر کردووە.

موندۆ جەخت لەوە دەکاتەوە، دیپای “بەڵێ” بە بەڕێوەبەرانی بەرشلۆنە دەدات، وادەی گواستنەوەشی دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو، بەڵام پێشکەشکردنی دەکەوێتە دوای یورۆی 2020.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(وێنە و ڤیدیۆ) فەنارباخچە بە جوانترین شێوە ڕێزی بەرانبەر دوو هاندەری کۆچکردووی نیشاندا

یانەی فەنارباخچەی تورکی لە ڕێگەی نمایشکردنی پۆستەرێکەوە ڕێز بەرانبەر دوو هاندەری کۆچکردووی یانەکەی نیشاندەدات. لە ڕوبەڕوبوونەوەی یانەی مالاتیا…
زیاتر ببینە

لامپارد کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کانتی کردووه‌ و به‌ ڕێککه‌وتن گه‌یشتوون

ڕاهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی، فرانک لامپارد کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نگۆلۆ کانتی فه‌ره‌نسی ئه‌نجامداوه‌ و داهاتووی یاریزانه‌ فه‌ره‌نسییه‌که‌یان تاوتوێکردووه‌. ماڵپه‌ڕی…
Total
0
Share