ئەو کەسەی لە سەرۆکی فەڕەنسایدا سزادرا

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا گەنجێکی تەمەن 28 ساڵ، لەکاتی بینینی ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا زلەیەکی لە سەرۆکی وڵاتدا و دواتر دادگایەک لەو وڵاتە سزای چوار مانگ زیندانی بەسەر گەنجەکەدا سەپاند.

دادگا فەڕەنسییەکە سەرەتا بڕیاربوو بە 18 مانگ زیندانی سزای گەنجەکە بدات، بەڵام دواتر سزاکەی بۆ چوار مانگ کەمکرایەوە.

دامیان تارل، تەمەن 28 ساڵ چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە ناوچەی دروم لە باشوری ڕۆژهەڵاتی فەڕەنسا کاتێک ئیمانیۆل ماکرۆن خۆی نزیک کردەوە لە هەوادارەکانی زلەیەکی لە ماکرۆندا.

ئەگەرچی دامیان پێشتر وەک هەوادارێکی ماکرۆن خۆی نواند و وا نیشانیدا، کە دەیەوێت قسە لەگەڵ ماکرۆن بکات، بەڵام دواتر زلەیەکی لە ماکرۆندا و سەرۆکی وڵاتیش کەوتە پەرچەکردارەوە، بەڵام پاسەوانەکانی ڕێگەیان لێگرت و دوریان خستەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

واشنتن: پێویستمان بە خێراکردنی گفتوگۆکانی ڤیەننا هەیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، دانوستانەکانی ڤیەننا بەرەوپێشچوونی ‏لەسەرخۆیان بەخۆوەبینیوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستمان بەوەیە بەرەوپێشچوونەکان ‏خێراتربکەین.‏ نێد پرایس…
Total
0
Share