ترەمپ دروستکردنی سەنت_ی راگرت

دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە بڕیارێک دروستکردنی دراوی سەنت_ی لە وڵاتەکەی راگرت.

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، دروستکردنی هەر سەنتێک دوو سەنتی تێدەچێت ئەمەش بەهەدەردانێکی گەورەی سامانی وڵاتە و جێگای قبوڵکردن نییە.

هاوکات وەزیری گەنجینەی وڵاتەکەی راسپارد کە دروستکردنی ئەو جۆرە لە دراو رابگرێت.

هەر 100 سەنتێک یەکسانە بە یەک دۆلاری، بەڵام نازاندرێت لەدوای راگرتنی دروستکردنی، ئەو دراوە لە بازاڕەکاندا دەمێنێتەوە یان دەکشێنرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە ئەپیکۆر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان، رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکا دەکەن پەیوەست بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی…
Total
0
Share