یاریی ئەستێرەکانی (NBA) بەبردنەوەی تیمی لیبرۆن کۆتاییهات

یاریی ئەستێرەکانی (NBA) لەنێوان جەمسەرەکانی خۆرهەڵات و خۆرئاوای ئەمریکا ئەنجامدرا، تیمی لیبرۆن لە جەمسەری خۆرئاوا بردنەوەیان تۆمارکرد.

یارییەکە لەنێوان هەردوو تیمی لیبرۆن (خۆرئاوا) و تیمی دورانت (خۆرهەڵات) ئەنجامدرا، خۆرئاواییەکان بە ئەنجامی (163-160) بردنەوەیان تۆمارکرد، سەرەڕای ئەوەی سازکردنی یارییەکە زیاتر بۆ بابەتی بازرگانی و نمایشی هونەری بوو، بەڵام ستیفان کوری ئەستێرەی گۆڵدن ستەیت واریەرز توانی بە تۆمارکردنی 50 خاڵ لەکۆی 16 هەڵدانی سیانی تۆماربکات.

لەبەرامبەردا لیبرۆن جەیمسی ئەفسانەی لۆس ئەنجلس لەیکەرز بە تۆمارکردنی 30 خاڵ و 12 ڕیباوند، توانی ببێتە یەکێک لە ئەستێرەکانی یارییەکە.

ستیفان کوری بە تۆمارکردنی 16 شووتی سیانی، توانی ڕیکۆردی پۆل جۆرجی ئەفسانە بشکێنێت کە لە یاریی ئەستێرەکانی 2016 تۆمارکرابوو، بەڵام پێویستی بە تۆمارکردنی دوو خاڵی دیکەیە تاوەکو ڕیکۆردی ئانتۆنی دەیڤیز لەساڵی 2017 بشکێنێت.

بابەتی پێشتر

سعودیە لە تۆپی پێشدا بەرەو کرانەوە ڕۆیشت

بابەتی دواتر

"خامێس" هۆکاری ڕۆیشتنی لە ئێڤەرتۆن ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمی.. ناوبژیوانی کلاسیکۆ دیاریکرا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بە فەرمی، ماتیۆ لاهۆزی وەک ناوبژیوانی ڕوبەڕوبوونەوەی کلاسیکۆی گەڕانەوەی لالیگا دیاریکرد. بڕیارە شەممەی داهاتوو…
Total
0
Share