دوای ئەرجەنتین، بەڕازیل-یش بۆ ماڵەوە

دوای ماڵئاواییکردنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە مۆندیالی لاوان، هەڵبژاردەی لاوانی بەڕازیلی-یش ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

هەڵبژاردەی لاوانی بەڕازیل لە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی لاوان ڕووبەڕووی ئیسرائیل بووەوە، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی ئیسرائیل کۆتاییهات.

لە هەمان قۆناغدا، تیپی لاوانی ئیتاڵیا بە ئەنجامی (3-1) لە کۆڵۆمبیای بردەوە و هاوشانی ئیسرائیل بلیتی قۆناغی نیوەی کۆتایی بڕی.

بڕیاریشە ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆریای باشوور بەرامبەر نایجیریا یاری بکات، هەروەها ئەمریکا ڕووبەڕووی ئورۆگوای ببێتەوە.

لەگەڵ دەستپێکی مۆندیالی لاوانی 2023، چاوەڕواندەکرا یەکێک لە هەڵبژاردەکانی بەڕازیل و ئەرجەنتین ناسناوەکە بەدەستبهێنن، بەڵام هیچکام لەو دوو هەڵبژاردە مێژووییە تەنانەت نەیانتوانی بە قۆناغی نیوەی کۆتاییش بگەن.

بابەتی پێشتر

"نەوت شەڕی مێسی بردەوە"

بابەتی دواتر

یونایتد جوڵەی کرد و پلانێکی بەرشلۆنەی شێواند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share