ئەنچیلۆتی بەبێ بەرگری ڕووبەڕووی ئیسپانیۆل دەبێتەوە

ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، کارلۆ ئەنچیلۆتی بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل ڕووبەڕووی قەیرانێکی ڕاستەقینە دەبێتەوە.

ڕیاڵ مەدرید لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی 34ی خولی ئیسپانیا بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل یاری دەکات، پێویستە لەم یارییەدا بردنەوە، یان یەکسانبوون تۆمار بکات بۆ ئەوەی بەفەرمی نازناوەکە بە دەست بهێنێت.

بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانەوە، لەو یارییەدا ئەنچیلۆتی لە تواناکانی ناچۆ فێرناندێز و ئیدێر میلیتاو بێبەش دەبێت، هەروەها گومان لە ئامادەباشیی دەیڤید ئالابا دەکرێت.

وا چاوەڕوان دەکرێت مارسیلۆ وەک بەرگریی باڵی چەپ بەشدار بێت و مێندی پشوو وەربگرێت، ئەگەر هەیە ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە بە ناچارییەوە بەشداری بە خیسۆز ڤایخۆ، یان ڕافا مارینی لاو لە دڵی بەرگریدا بکات.

بە دووریش نەزانراوە، ئەنچیلۆتی لە پێگەی دڵی بەرگری پشت بە دانی کارڤاخال ببەستێت (ئەگەر ئالابا ئامادە نەبێت)، لە پێگەی بەرگری باڵی ڕاستیشدا لوکاس ڤاسکێز بەکار بخات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە
9

میرکاتۆی زستانی 2021 دەبێتە بەهێزترین؟ حەوت بۆندی گەورە ئەگەری واژووکردنیان هەیە..

میرکاتۆی زستانی 2021 بۆ یانەکانی ئەوروپا ئاگرین دەبێت، هەندێکیان بۆ ڕێکخستنەوەی پێکهاتەکانیان ئامادەییان نیشانداوە بۆندی هەژێنەر واژووبکەن، هەندێکی…
Total
0
Share