قوباد تاڵەبانی و كونسوڵی ئەمریكا لە هەرێم پەرەپێدانی کەرتی تایبەتیان تاوتوێکرد

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێم کۆبووەوە و پێکەوە چۆنییەتی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و چەند پرسێکی گرنگی دیکەیان تاوتوێکرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، لە کۆبوونەوەکەدا، كە ئەمڕۆ چوارشەمە بەڕێوەچوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی گرنگیدان بە کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان، لەو چوارچێوەیەشدا باسیان لە پێشخستنی ئەو کەرتە کرد.

لە بەشێکی دیكەی کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم باسی لە پێویستی هاندانی وەبەرهێنەرانی ئەمریکی کرد بۆ وەبەرهێنان لە هەرێم و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی كوردستانی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە کارئاسانییەک بۆ وەبەرهێنەرانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێویستی پێداچوونەوە و چاکسازی لە سیستمی بانکی هەرێمی کوردستان کرا، کە بە جۆرێک ڕێکبخرێتەوە ببێتە پاڵپشتی وەبەرهێنەران و ڕۆڵی گرنگ ببینێت لە پێشخستنی کەرتی تایبەت.

لە تەورێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پێویستی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی 2021ی عێراق کرا و کونسوڵی ئەمریکا پشتگیری خۆی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم دەربڕی بۆ جێبەجێکردنی یاساکە.

بابەتی پێشتر

دۆمێنیک ڕاب: لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی گفتوگۆمان لەبارەی ئازادیی ڕادەربڕین کرد

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی: ئەو سکچوونەی ئێستا هەیە کۆنترۆڵ نەکرێت دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

بڕیارە رۆژی یەكشەممە هەردوو شاندی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە پیرمام كۆببنەوە. سالار لالە…
Total
0
Share