تەندروستیی سلێمانی: ئەو سکچوونەی ئێستا هەیە کۆنترۆڵ نەکرێت دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری لەبارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان بە سكچوون دەدات و دەڵێت، ژمارەکە سێ هێندە بەرزبووەتەوە، ئەگەر کۆنترۆڵ نەکرێت دەبێتەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دکتۆر سەباح هەورامی ڕایگەیاند، ژمارەی ئەوانەی تووشی سکچوون بوون سێ هێندە زیادیکردووە، ئەوەش جێگەی نیگەرانییە و ئەگەر کۆنترۆڵ نەکرێت ئەگەری هەیە ببێتەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا.

کولێرا نەخۆشییەکى بەکترییە، (واتە بەهۆى جۆریک بەکتریاوە بڵاو دەبێتەوە)، کەتوشى مرۆڤ دەبێت،لەڕێگەى چونە ژوورەوەى بەکتریاى (Vibrio -cholera) بۆناو گەدە و ڕیخۆڵەکان (کۆئەندامى هەرس)، کەسی توشبوو توشی سکچون وڕشانەوەیەکى زۆر توند دەبێت. کۆلێرا نەخۆشییەکى (fico oral) واتە گواستنەوەى لەپیسییەوە بۆدەم. زۆر زوو بڵاودەبێتەوە و گەشەى لەدوو سەعاتەوە تا پێنج ڕۆژە، هەروەها ئەم بەکتریایە بۆماوەیەکى دوورودرێژ لەئاوى ناخاوێن و شوێنە شێدارەکـــــاندا دەمێنێتەوە.

دکتۆر سەباح هەورامی سەبارەت بە هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی سکچوون وتی، هۆکارەکەی زیاتر وشکەساڵی و پەنابردنی هاوڵاتییانە بۆ خواردنەوەی ئاوی بیر و سەرچاوە سروشتییەکان، کە پاکنین و ئەو ئاوانە کلۆریان تێدانییە و شیاو نین بۆ خواردنەوە.

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی داوای لە هاوڵاتییان کرد کە دووربکەونەوە لە بەکارهێنانی ئاوی بیر و سەرچاوە سروشتییەکان بۆ خواردنەوە، ڕاشیگەیاند، “لە سبەینێوە بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی دەستدەکات بە زیادکردنی ڕێژەی کلۆر لە سەرچاوە دیاریکراوەکانی ئاوی ماڵان لە سلێمانی و دەوروبەری”.

داواشیکرد کە ئەو ماڵانەی ئاوی تانکەر داوادەکەن لەو تانکەرانە داوابکەن کە ڕەنگیان سپییە و ژمارەی مۆڵەتییان لەسەرە، چونکە ئاوەکانیان کلۆری تێدایە و لەوشوێنانە دەیانهێنن کە تەندروستیی سلیمانی بۆیان دیاریدەکات و شیاون بۆ خواردنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەرعیەتدان بە فرۆشتنی نەوت لە پەرلەمانەوە.. فراكسیۆنی یەكێتی لەگەڵ پەرچەكرداردا نییە

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی “هەوڵێكی شەرعیەتدان” بە فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەلایەن پەرلەمانەوە ڕوونكردنەوە دەدات و…
Total
0
Share