نرخی دۆلار 150 هەزار دیناری تێپەڕاند

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و تائێستا نرخەکەی گەیشتووەتە 150 هەزار و 300  دیناری عێراقی.

دانا مەولود لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی لەبارەی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ناسەقامگیریی دۆخی سیاسیی عێراق و کێشە بەردەوامەکانی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارن، سەرەڕای هەنگاوەکانی بانکی ناوەندیش.

وتیشی بەگشتیی لە ناوەندەکانی مامەڵەکردن بە دۆلارەوە پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی دۆلار ئەکرێت و ئەگەری زۆرە ئەمجارە دینار شکستێکی گەورە بەرامبەر دۆلار تۆماربکات.

نرخی دراوە بیانییەکان ئەمڕۆ بەمجۆرەیە:

100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 150 هەزار و 300 دیناری عێراقی

100 یۆرۆ بەرامبەرە بە 182 هەزار دینار

100 پاوەند بەرامبەرە بە 210 هەزار دینار

100 لیرەی تورکی بەرامبەرە بە 18 هەزار دینار

100 هەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەرە بە  6000 هەزار و 400 دینار

بابەتی پێشتر

نرخی بیتکۆین نزمترین ئاستی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

یاریزانانی بەرازیل هەڵوێستی خۆیان لەبارەی کۆپا ئەمریکاوە ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
زیاتر ببینە

دۆلار دابەزی

نرخی دراوە جیهانییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی کانونی یەکەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو نرخانەش دۆلاری ئەمریکی…
Total
0
Share