ئەمریکا لەبارەی گەیاندنی هاوکاری بە سوریا داوایەک لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

ئەمریکا داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، دەستبەجێ رەزامەندی بدات بۆ ئەوەی ڕێگە بە ناردنی هاوکاریی نێودەوڵەتی بۆ باکووری ڕۆژئاوای سوریا بدات کە لەژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەدایە، لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ تورکیا.

لە ساڵی 2014ەوە نەتەوە یەکگرتووەکان توانیوویەتی هاوکاری بۆ ملیۆنان کەس لە بەشی باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە بنێرێت، ئەمەش لەژێر ئەرکی ئەنجومەنی ئاسایشدا، بەڵام لە ئێستادا سنووردارکراوە بە بەکارهێنانی تەنها یەک دەروازەی سنووری.

باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لیندا تۆماس گرینفیڵد رایگەیاند، “لە ئێستادا هەموو کاتژمێرێک ئەژمار دەکرێت، خەڵکی ناوچە زیانلێکەوتووەکان چاوەڕێی ئێمە دەکەن هەر کاتژمێرێک تێدەپەڕێت چانسی ئەوان کەمتردەبێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ناتوانین بێهیوایان بکەین، پێویستە دەستبەجێ دەنگ لەسەر بڕیارنامەیەک بدەین کە وەڵامی بانگەوازی نەتەوە یەکگرتووەکان بداتەوە بۆ ئەوەی رێگە بدرێت بە بەکارهێنانی دەروازە سنوورییەکانی دیکە بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان، کاتی ئەوە هاتووە بە پەلە و بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەین”.

رۆژی پێنجشەممە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کرد کە دەستگەیشتن بە یارمەتییەکان بۆ ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوتووە ئاسانتر بکرێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بارسا بە گۆڵێکی بێوەڵام لە ڤیاڕیاڵی بردەوە

بابەتی دواتر

بە بەهای 3.2 ملیۆن دۆلار پەمپی لەكاركەوتوو لە ئەمریكاوە هاوردەكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share