ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی تەندروستییە، ساڵانە لە ڕۆژی 8ـی نیسان بە چالاکی و مەراسیمی جۆراوجۆری تەندروستی لە جیهاندا یادی ئەو بۆنەیە دەکرێتەوە، لە هەمان ڕێککەوتدا و لە ساڵی 1948 ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) دامەزرا.
لە ڕۆژی جیهانیی تەندروستیدا، پێوەرە جیهانییەکان دەریدەخەن کە ئاستەنگییە تەندروستییەکان لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە هەموو جیهاندا بەشێوەیەکی گشتیی زیادیانکردووە.
بەگوێرەی ئامارێکی یونسێف (ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە هاوکاریکردنی منداڵان)، زیاتر لە 609 هەزار منداڵ مەترسیی بەدخۆراکیی توندیان لەسەرە و نزیکەی 5 ملیۆن کەسیش ڕووبەڕووی مەترسیی لە ئاسایشی خۆراک بوونەتەوە.