کەشناسێک: شەپۆلێکی گەرمای نیمچە بەهێز ڕوودەکاتە ناوچەکانمان

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی گەرمای نیمچە بەهێز ڕوودەکاتە زۆرێک لە ناوچەکانمان و پلەی گەرما چوار بۆ پێنج پلە بەرزدەبێتەوە.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لە مەودای 10ی حوزەیران بۆ 17ی حوزەیرانی 2026 شەپۆلێکی گەرمای نیمچە بەهێز ڕوودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم شەپۆلە کاتی دەبێت و لەو مەودایەدا پلەی گەرما چوار بۆ پێنج پلە بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرما لە ناوچەکان لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژەدا بەمشێوەیە دەبێت:

سلێمانی 39 پلەی سیلیزی

هەولێر 41 پلەی سیلیزی

دهۆک 39 پلەی سیلیزی

هەڵەبجەی شەهید 40 بۆ 41 پلەی سیلیزی

کەرکوک 43 پلەی سیلیزی

قەزای پێنجوێن 33 پلەی سیلیزی

قەزای کەلار 44 بۆ 45 پلەی سیلیزی

ناحیەی حاجی ئۆمەران 29 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی دوو كورسیی لەپارتی بردەوە
سڕینەوەی ئەنجامی پەنجەمۆری دووبارەی دەنگدان 15 كاندیدی سەرخست

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاری دەسەڵاتی دادوەری دووپاتدەكاتەوە بە ‏ڕەتكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەو وێستگانەی دەنگی دووبارەیان تێدا بووە، ‏دوای…
زیاتر ببینە

هه‌ولێر.. ئاماده‌كارییه‌كانی رێگریكردن له‌ دروستبوونی لافاو دەستیپێکرد

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێت، “بڕیاردرا هه‌موو رێكارێكی یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ بگیرێته‌به‌ر كه‌ ده‌بنه‌ هۆكاری دروستبوونی لافاو،…
Total
0
Share