بافڵ تاڵەبانی و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا كۆبوونەوە

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی، لە بەغداد، لەگەڵ دۆمێنیك ڕاب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا كۆبووەوە.

ئەمشەو، لەدرێژەی كۆبوونەوەكانی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و شاندی باڵای حزبەكە، كە چەند ڕۆژێكە لە بەغدادن، لەگەڵ دۆمێنیك ڕاب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا كۆبوونەوە و چەند پرسێكیان تاوتوێكرد.

كۆبوونەوەكە لە چوارچێوەی ئەو زنجیرە كۆبوونەوەیەدا بوو، كە شاندە باڵاكەی یەكێتی لەچەند ڕۆژی رابردوودا لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی باڵا و لایەنی عێراقی ئەنجامیاندا.

شاندە باڵاكەی یەكێتی لەگەڵ سەرۆك كۆمار، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ژمارەیەك سەركردەی باڵای شیعی و سوننی، هەروەها بەشیك لە نوێنەر و یاڵیۆزانی وڵاتان لە بەغداد كۆبوونەوە.

بابەتی پێشتر

ویلایەتەكەی گۆتیرێش تا 2026 درێژدەكرێتەوە

بابەتی دواتر

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دێتە هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share