ساری و لازیۆ ڕێککەوتنیان کردووە و ڕاگەیاندنی فەرمی ماوە

ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەری پێشووی یانەکانی یوڤانتۆس و ناپۆلی، لەگەڵ یانەی لازیۆ بە ڕێککەوتن گەیشتووە لە هاوینی 2021وە پۆستی ڕاهێنەری هەڵۆکانی پایتەختی ئیتاڵیا وەربگرێت.

تۆڕی “سپۆرت میدیا سیت”ی ئیتاڵی بڵاویکردووتەوە، بەڕێوەبەرانی یانەی لازیۆ لەگەڵ ماوریزیۆ ساری ڕێککەوتنی سەرەتاییان کردووە، بەپێی ڕێککەوتنەکە ناوبراو لە هاوینی 2021وە جێگەی سیمۆنی ئینزاگی دەگرێتەوە.

ساری بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ هەڵۆکانی ڕۆما گرێبەست واژوودەکات، هەروەها چانسی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەبێت بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە، کۆی ئەو موچەیەش کە بۆی تەرخانکراوە لە وەرزێکدا سێ ملیۆن یورۆیە، لەگەڵ پاداشتی بەدەستهێنانی ناسناوەکان.

سەرچاوەکە ئەوەشی دەرخستووە، واژووکردنی بۆندی فەرمی نێوان جەمسەرەکان دوای ئەوە ڕوودەدات، کە ماوریزیۆ ساری ڕەزامەندی لەسەر وردەکارییەکان نیشاندەدات و لەسەدا سەد بە گرێبەستە پێشکەشکراوەکە قایلدەبێت.

ساری لە ژیانی وەرزشیدا پۆستی ڕاهێنەری یانەکانی ناپۆلی، چێڵسی و یوڤانتۆسی وەرگرتووە، بەڵام جگە لە یوڤی، كە خولی ئیتاڵیای لەگەڵ بەدەستهێناوە، لە هیچ یەکێک لە یانەكانی دیكە نەیتوانیوە ناسناوە ناوخۆیی و ئەوروپییە گەورەکان بچنێتەوە.

بابەتی پێشتر

ڕۆیشتنی کریستیانۆ دەرگای یوڤانتۆس بەڕووی سێ یاریزاندا دەکاتەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی قەیرانی داراییەوە بەرشلۆنە دەبێتە مانچستەر سیتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share