وەزیری وەرزشی فەرەنسا هۆشداری بە دیۆکۆڤیچ دەدات

وەزیری وەرزشی فەرەنسا لێدوانێکی پێشووی ڕاستدەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ڕێگە بە یاریکردنی نۆڤاک دیۆکۆڤیچ لە پاڵەوانێتیی ڕۆلاند گارۆس نادات.

وەزیری وەرزشی فەرەنسا، ڕۆکسانا ماراسینیانۆ دووپاتیدەکاتەوە، لە ماوەیەکی زۆر کورتدا یاسای ڤاکسینکردنی زۆرەملێی هاوڵاتییانیان لە پەرلەمانی وڵاتەکەوە پەسەند دەکرێت، بەپێی یاسا نوێیەکان هیچ وەرزشکارێک ناتوانێت بەشداریی چالاکییەکی وەرزشی بکات، مەگەر پێشتر بەلایەنی کەمەوە دووجار ڤاکسینکرابێت.

ڕۆکسانا لە ڕۆشنایی بڕیارەکانی حکومەتی فەرەنسا هۆشداری بە نۆڤاک دیۆکۆڤیچ، ئەستێرەی سڕبی و یەکەمی ڕیزبەندیی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی دەدات، لێدوانەکانی ڕابردووی ڕاستدەکاتەوە و دەڵێت، “ئەگەر نۆلیتۆ ژەمەکانی ڤاکسین وەرنەگرێت، ناتوانێت بەشداریی پاڵەوانێتیی ڕۆلاند گارۆس بکات”

پاڵەوانێتیی ڕۆلاند گارۆس، یاخود کراوەی فەرەنسا یەکێکە لە پاڵەوانێتییە گەورەکانی گراند سلام، بەشداریکردن تیایدا خەونی یاریزانە ناودار و ئاساییەکانە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی خۆڤاکسین نەکردنەوە، دیۆکۆڤیچ لە ئوسترالیاوە بۆ سڕبیا دیپۆرت کرایەوە و ڕێگەی پێنەدرا بەشداریی پاڵەوانێتیی کراوەی ئوسترالیا بکات، هەروەها بڕیاردرا بە نوێنەکردنەوەی ڤیزاکەی بۆ ماوەی سێ ساڵ، مەگەر بە بڕیارێکی تایبەت ئەو بڕیارە بۆ یاریزانەکە هەڵبوەشێندرێتەوە لە ساڵانی داهاتوودا.

بابەتی پێشتر

یوڤانتۆس بۆ دیبالا: پەشیمانبووینەوە، یان کەمتر، یان بڕۆ

بابەتی دواتر

کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاریی بەسەردادێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەکانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ شەممە لەخول و پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز و گرنگ بەڕێوەدەچن. لە ئینگلتەرا مانچستەر یونایتد و مانچستەر…
Total
0
Share