چەند زانیارییەکی گرنگ لەبارەی یاری نێوان بایرن و ئەتلەتیکۆ بخوێنەرەوە

MADRID, SPAIN – APRIL 27: Jose Gimenez of Atletico Madrid and Robert Lewandowski of Bayern Munich argue as Stefan Savic of Atletico Madrid intervenes during the UEFA Champions League semi final first leg match between Club Atletico de Madrid and FC Bayern Muenchen at Vincente Calderon on April 27, 2016 in Madrid, Spain. (Photo by Alexander Hassenstein/Bongarts/Getty Images)

 

ئەمشەو، چوارشەممە یانەی بایرن میونشن لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، بەرانبەر یانەی ئەتلەتیکۆمەدریدی ئیسپانی یاریدەکات.

یاریی لوتکەی ئەمشەو کاتژمێر (10:00) بە کاتی هەتێمی کوردستان لە یاریگای ئالیانز ئارینا، بەبێ ئامادەبوونی هاندەران ئەنجامدەدرێت.

یانەکانی بایرن میونشن و ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکەونە کۆمەڵەی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکان و لە گروپەکەیاندا یانەکانی ڕێدبول سالزبۆرگی نەمسایی و لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆی ڕووسی بوونیان هەیە، ئەم دوو یانەیەش کاتژمێر (7:55) یاریدەکەن، براوەی چوار یانەکە دەتوانێت لە گەڕی یەکەمەوە لوتکەی ڕیزبەندییەکە بگرێت.

چەند زانیارییەکی گرنگ لەبارەی یاری نێوان بایرن و ئەتلەتیکۆ:

  • یانەی بایرن میونشن لە کۆتا 11 ڕوبەڕوبوونەوەی خولی یانە پاڵەوانەکان 11 بردنەوەی لەسەریەکی تۆمارکردووە.
  • ڕوبەڕوبوونەوەی ئەمشەو حەوتەم یاری نێوان دوو یانە زەبەلاحەکەیە لە چامپیۆنزلیگ.
  • لە کۆی حەوت یاری نێوان دوو یانە زەبەلاحەکە، بایرن سێ بردنەوە، ئەتلەتیکۆ دوو بردنەوە و یەکسانبونێکیان تۆمارکردووە.
  • بایرن میونشن کۆتا دوو ڕوبەڕوبوونەوەی لە یاریگای ئالیانز ئارینا لە ئەتلەتیکۆ مەدرید بردووەتەوە.
  • ئەتلەتیکۆ مەدرید لە کۆتا شەش ڕوبەڕوبوونەوەی بەرانبەر یانەکانی ئەڵمانیا، پێنج دۆڕاندنی تۆمارکردووە.
  • بایرن میونشن تاکە یانەیە سەرجەم یارییەکانی چامپیۆنزلیگی بردووەتەوە (11 یاری) و نازناوەکەی بەدەستهێناوە، کە ئەویش وەرزی ڕابردوو تۆمارکرا.
بابەتی پێشتر

چەند زانیارییەکی گرنگ لەبارەی یاری نێوان ڕیاڵ وشاختار بخوێنەرەوە

بابەتی دواتر

بە هەڵە لێکدانەوە بۆ پێکانی هازارد کراوە و دوورکەوتنەوەی درێژە دەکێشێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share