(ڤیدیۆ) یونایتد بەسەر برایتۆندا سەرکەوت و لەپلەی دووەمدا جێگیربوو

ئەمشەو، شەممە یانەی مانچستەر یونایتد یاری هەفتەی 30ی پریمەرلیگی بەرانبەر برایتۆن ئالبیۆن ئەنجامدا و بردنەوەیەکی گرنگی تۆمارکرد.

یونایتدی سۆڵشایەر لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداری برایتۆنی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک لەبەرژەوەندی سوورپۆشەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ڕێد دێڤڵز لە خولەکەکانی 62 و 83 لەلایەن مارکۆس ڕاشفۆرد و ماسۆن گرینوود، تاکە گۆڵەکەی برایتۆنیش لە خولەکی 13 لەلایەن دانی ویڵبێکەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی مانچستەر یونایتد لە کۆی 30 ڕوبەڕوبوونەوەی ئەم وەرزە (2020/2021) ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 60 و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ جێگیربوو، لە بەرانبەردا برایتۆن ژمارەی خاڵەکانی لە 32 خاڵدا وەستایەوە و لە پلەی 16ی ڕیزبەندیدا جێگیربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر، به‌رشلۆنه‌ی په‌کخست و ناپۆلی به‌ شه‌ش گۆڵ لیڤه‌ر و ئه‌یاکسی خسته‌ دوای خۆی

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی سێیه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 به‌رده‌وامی هه‌بوو، ئینته‌ر میلان و ناپۆلی ولیڤه‌رپوڵ…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن و ئاتالانتا بەرانبەر ئەتلەتیکۆ و میتیلاند چوارینەیان تۆمارکرد

ئەمشەو، چوارشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕی یەکەم لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، یانەی بایرن میونشن سەرکەوتنێکی گەورەی بەرانبەر ئەتلەتیکۆ…
Total
0
Share