بۆچی لاپۆرتا دەیەوێت مێسی بگەڕێنێتەوە؟

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە هەوڵ دەدات لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین بگەڕێنێتەوە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لەو بارەیەوە نووسیویەتی، گەڕانەوەی مێسی مەحاڵ نییە، بەڵکو لە پێشوودا کەسانی چواردەوری لاپۆرتا لەگەڵ خۆرخی مێسی باوکی یاریزانەکە گفتوگۆیان کردووە، جەمسەرەکان لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون لە هاوینی 2023 لەو بارەیەوە دانوستاندن بکەن.

لاپۆرتا و هاوکارانی پێیان وایە، بەهۆی ئاساییبوونەوەی دۆخی داراییەوە لە توانایاندا دەبێت گرێبەستێکی گونجاوی پێشکەش بکەن، سەرەڕای ئەوەی لە بۆندی ئێستای لەگەڵ پاریس باشتر نابێت، بەڵام حەزی گەڕانەوە و خۆشەویستی یاریزانەکە بۆ بارسا یەکلاکەرەوە دەبێت.

لەڕووی وەرزشییەوە، مێسی تێکەڵ بە پێکهاتەیەکی بەهێزتر دەکرێت کە لە توانایدایە بۆ ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکان کێبڕكێ بکات.

سپۆرت نووسیویەتی، لاپۆرتا خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت لە ڕۆیشتنی مێسی، یاریزانەکەش بەڵێنی بە منداڵ و هاوسەرەکەی داوە ڕۆژێک لە ڕۆژان بگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە، هەموو ئەوانەش بە هۆکاری سەرەکی هەژمار دەکرێن بۆ دووبارە یەکگرتنەوەی جەمسەرەکان.

بابەتی پێشتر

خەزعەلی داوای ڕێككەوتن لە كورد دەكات

بابەتی دواتر

بزوێنەری بەڕازیلی لە ئارسیناڵ دەبەسترێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share