لیڤاندۆڤیسکی: یۆرگن کلۆپ مامۆستا خراپەکە بوو

لیڤاندۆڤیسکی، یۆرگن کلۆپ وەک باشترین ڕاهێنەر لە مێژووی وەرزشییدا ناودەبات

هێرشبەری یانەی بایرن میونشن، یۆرگن کلۆپ ڕایدەگەیەنێت، کە لە ژیانی وەرزشییدا یۆرگن کلۆپ هاوشێوەی مامۆستایەکی توندوتیژ و خراپ بووە و بەرەو سەرکەوتنی بردووە.

هاوینی 2010 ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی لە خولی پۆڵەنداوە لەسەر خواستی یۆرگن کلۆپ پەیوەندی بە بوروسیا دۆرتمۆندەوە کرد، دوای چەند وەرزێک لە سەرکەوتن و ئاستبەرزی پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنەوە کرد، لە یانە سوورە زەبەلاحەکەش بەردەوامە لە چنینەوەی نازناو و دەستکەوتە تاکە کەسیەکان و گەیشتووەتە ترۆپکی تواناکانی.

لە چاوپێکەوتنێکدا “لیڤا گۆڵ” بە ماڵپەڕی گۆڵی نێودەوڵەتی ڕاگەیاندووە، ” کلۆپ بۆ من وەک مامۆستا خراپەکە وابوو”.

پاشان ڕوونکردنەوەی زیاتر لەسەر وشەکانی دەدات و دەڵێت، ” با ڕوونکردنەوەی زیاترتان پێبدەم، تۆ وەک خوێندکارێک کام مامۆستایەت بیردەکەوێتەوە؟ بێگومان ئەو مامۆستایەی ژیانی بۆ ئاسانکردووی بەبیرتدا نایەت، بەڵکو ئەو مامۆستا خراپەت بیردەکەوێتەوە کە فشاری خستووەتە سەرت بۆ ئەوەی ببیتە باشترین، ئەو مامۆستایەی هەموو شتێکی قورسی پێکردووی بۆ ئەوەی زۆرترین سود بگەیەنیت، ئەوە ئەو مامۆستایەیەی کە دەتکاتە باشترین، یۆرگن کلۆپ بۆ من بەو شێوەیە بوو”.

لیڤای باشترین یاریزانی جیهان لەم وەرزەدا بە درێسی باڤارییەوە لە کۆی 20 ڕوبەڕوبوونەوەی 23 گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

هەرێمی كوردستان: 24 كاتژمێرە كەس بە كۆرۆنا نەمردووە

بابەتی دواتر

یەکگرتوو: پارتی لەسەر دەستپێشخەریی خۆیان سەردانمان دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share