هوڵکی ئێران بە (40 چرکە) دۆڕا

سەجاد غەریبیی ناسراو بە “هوڵکی ئێران”، دووەم ڕووبەڕووبوونەوەی لە کاروانی وەرزشییدا بەرامبەر “تیتانی کازاخستان” ئەنجامدا و دۆڕاندنی تۆمار کرد.

“هوڵکی ئێران”  لە بەرەنگاربوونەوەی مارتین فۆردی زەبەلاحی بەریتانی شکستیهێنا، ڕێکخەرانی یارییەکە ڕێگەیان پێنەدا یاریی بکات و ترسیان لەوە هەبوو بەرامبەر ئەو زەبەلاحە گیان لەدەستبدات.

https://www.youtube.com/watch?v=7sx6BPfRp1E

زەبەلاحە ئێرانییەکە لە ماوەی ڕابردوودا بانگهێشتنامەیەکی “تیتانی کازاخستان”ی قبووڵکرد، کە لە ڕاستیدا ناوی جومانۆڤ ئالمات بەخیتۆڤیچە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ، “هوڵک” نووسی، “دەبێت بۆت بسەلمێنم چ هەڵەیەکت کردووە، بە دەست و قاچی شکاوەوە دەتبەنەوە بۆ ماڵەوە.”

https://www.youtube.com/watch?v=j86On49zxvo

ڕووبەڕووبوونەوەکە ئەنجامدرا، سەرەڕای ئەوەی سەجاد غەریبی 37 کیلۆگرام کێشی زیاتر بوو، بەڵام بە (40) چرکە و بە لێدانی کوشندە کەوت بە زەویدا و هەڵنەستایەوە.

دووەم شکستی هوڵکی ئێران لێشاوێک ڕەخنەی ڕووبەڕوو کردووەتەوە، خەڵکی ئێران داوای لێدەکەن چیتر لە ژێر ئاڵای وڵاتەکەیاندا یاریی نەکات و نەبێتە هۆکارێک بۆ کەمکردنەوە لە ئاستی وەرزشکارانی وڵاتەکەیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید بۆ جاری 12 له‌مێژوویدا جامی سوپه‌ری ئیسپانیای به‌رزکرده‌وه‌

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید یاریی کۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیای به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیک بلباو ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌ له‌یاریگای…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان له‌ سامپدۆریای برده‌وه‌ و چووه‌ پله‌ی چواره‌م

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (12)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئینته‌ر میلان بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر سامپدۆریا تۆمارکرد‌. یانه‌ی…
Total
0
Share