ڤیدیۆ.. بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەرەوە لە پاکستان 30 کەس گیانیان لەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، دوو شەمەندەفەری هێڵی ناوخۆی پاکستان لە نزیک شاری “دهیرکی” لە ویلایەتی سیند بەیەکیاندا کێشا، بەهۆیەوە 30 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 50 کەسی دیکە برینداربوون.

بەپێی هەواڵی میدیا پاکستانییەکان، بەشێکی زۆری سەرنشینانی شەمەندەفەرەکە لەخەودا بوون و ئەوەش کاریگەری لەسەر زۆریی ڕێژەی مردن و برینداربوون هەبووە، دوای پێکدادانەکەش 20 کەس لە کوژراوان و برینداربووان لەناو شەمەندەفەرەکاندا گیران خواردووە و نەتوانراوە بە ئاسانی دەربهێندرێن.

هۆکاری ڕووداوەکە ئەوە بووە، یەکێک لە شەمەندەفەرەکان لەسەر سکەی خۆی لایداوە و چووەتە سەر هێڵی بەرامبەر، لەوکاتەشدا شەمەندەفەرێکی دیکە هاتووە و بە قورسی خۆی پێداکێشاوە.

بەهۆی زۆری ڕێژەی دانیشتوانەوە، شەمەندەفەر بە یەکێک لە هۆکارەکانی گواستنەوەی گرنگ دادەنرێت لە بەشێکی وڵاتانی ئاسیا و کێشەی زۆرینەی ئەو وڵاتانە تێچووی زۆری چاککردنەوە و نوێکردنەوەی هێڵەکانە، ئەمەش هەندێکجار ڕداوی لادان لەسەر هێڵ یان پێکدادانی تێدا ڕوودەدات.

بابەتی پێشتر

ئەگەری گەڕانەوەی نەوتی ئێران بۆ بازاڕەكان، نرخی نەوتی نزمكردەوە

بابەتی دواتر

تەنها پارتی هێرشەكەی مەتینی خستە ئەستۆی پەكەكە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەسەروو 94 دۆلار مامەڵەی…
Total
0
Share