گەرمیان.. لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشکرایە سەر قوتابخانەیەک

قوتابخانەیەک لە گوندی شاوازیی سەر بە قەزای دەربەندیخان، هێرشیکرایەسەر و کەلوپەلەکانی بەتەواوی تێکدرا، بەڕێوەبەری قوتابخانەکەش گومانی لە خوێندکارەکانی هەیە.

مامۆستا موختار، کە بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیە، ڕووداوەکەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا باسکرد و وتی، “پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشکراوەتە سەر قوتابخانەکەمان و کەلوپەل و کەرەستەکانی قوتابخانەکە بەتەواوی تێکدراون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، زیانی نزیکەی 12 ملیۆن دینار بەر قوتابخانەکە کەوتووە و “گومانیشمان لە خوێنکارەکانی خۆمان هەیە لە قۆناغەکانی 7، 8 و 9ی بنەڕەتی”.

بابەتی پێشتر

لیژنەكەی پەرلەمان كار بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەری هێرشەكەی سەر زێرەڤانی ناكات

بابەتی دواتر

وەزارەتی کشتوکاڵ نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیارانی لە دەرەوەی سایلۆ دیاریكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نایف كوردستانی ئازادكرا

ئەو كادرەی پارتی كە بەتۆمەتی سوكایەتیكردنی بە مەرجەعی باڵای شیعەكان دەستگیركرابوو، ئازادكرا. نایف كوردستانی كادری پێشكەوتووی پارتی دیموكراتی…
Total
0
Share