پێشمەرگە و دژەتیرۆری عێراق پڕۆسەیەكی ئەمنیی هاوبەشیان ئەنجامدا

بۆ چەند ئامانجێكی ئەمنی بووە لە ڕۆهەڵاتی خورماتوو

هێزەكانی پێشمەرگە و دەزگای دژەتیرۆری عێراق پڕۆسەیەكی ئەمنیی هاوبەشیان لە خورماتوو بۆسەر پاشماوەی چەكدارانی داعش ئەنجامدا.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، كاتژمێر 05:00ی بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، پڕۆسەیەكی ئەمنیی فراوان و هاوبەش لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەستیپێكرد.

ڕونیشكردەوە، بەر لە دەستپێكردنی هەڵمەتەكە، پێنج لێدانی ئاسمانی لەڕێی فڕۆكەی F16 كرانە سەر چەند ئامانجێكی ئەمنی لە ڕۆژهەڵاتی خورماتوو.

هەڵمەتەكە بە دابەزینی ئاسمانی لەلایەن هێزە هاوبەشەكانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، لەگەڵ هەڵمەتی زەمینیی هێزەكانی پێشمەرگە و دەزگاكە ئەنجامدراوە بۆ پشكنینی ناوچەكە و دۆزینەوەی پاشماوەی چەكدارانی داعش و تێكدانی مۆڵگەكانیان.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی بڵاویكردووەتەوە، دواتر وردەكاریی پڕۆسەكە ئاشكرادەكات.

لەبارەی پرۆسەکەوە جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری پێشمەرگە لە تویتێکدا ڕایگەیاند، “بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، پرۆسەیەکی ئەمنیی هەردوو دەزگای دژە تیرۆری عێراقی و هێزە تایبەتەکانی کۆماندۆ ئەنجامدا، بەمەبەستی پاککردنەوەی گوندی پەلکانە، قۆری چای و بەڵەگە لە چەکدارانی داعش و پرۆسەکە سەرکەوتووبووە.

بابەتی پێشتر

ئێران.. پاش تەقینەوەیەك ئاگر لە كارگەیەكی ئاسن كەوتەوە

بابەتی دواتر

پارتی: په‌كه‌كه‌ به‌مه‌به‌ست شه‌ڕی له‌گه‌ڵ توركیا گواستۆته‌وه‌ نێو خاکی هه‌رێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share