ئێران.. پاش تەقینەوەیەك ئاگر لە كارگەیەكی ئاسن كەوتەوە

دیمەنێك لە ڕووداوەكە فۆتۆ: تەسنیم

بەپێی میدیا ئێرانییەكان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دوابەدوای تەقینەوەیەك، ئاگر لە یەكێك لە كارگەكانی ئاسن لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە كەوتووەتەوە.

سەرچاوەیەكی بەرپرس ئاشكرایكردووە، ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكراوە، بەڵام هیچ زانیارییەك لەبارەی بوونی قوربانییەوە بڵاونەكراوەتەوە.

ئاژانسی (فارس)ی نیمچە فەرمی بڵاویكردەوە، سەرچاوە ناوخۆییەكان لە شاری زرند لە هەرێمی كرمان، ئاماژەیان بە ڕوودانی تەقینەوەیەكی گەورە و هەڵایسانی ئاگر لە كارگەی ئاسنی زرند داوە.

هاوكات ئاژانسی تەسنیم لەسەر زاری حاكمی هەرێمەكەوە بڵاویكردەوە، ڕووداوەكە بەهۆی دزەكردنی ماددەی تواوەوە بووە.

دوپاتیشیكردەوە، ڕووداوەكە كۆنتڕۆڵكراوە.

ڕووداوەكە پاش دوو ڕووداوی دیكەی ئاگركەوتنەوەیە، كە بەمدواییە ئامراز و دامەزراوەكانی ئێرانی گرتەوە.

یەكەمیان لەدەستدانی یەكێك لە گەورەترین كەشتییە سەربازییەكانی هێزی دەریایی ئێران بوو بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكی سەرچاوە نەزانراوەوە، بە چەند كاتژمێرێك دوای ئەوەش كەوتنەوەی ئاگر بوو لە پاڵاوتگەیەكی گاز لە باشووری تارانی پایتەخت.

س: ئاژانسەكان

بابەتی پێشتر

یونسێف ڕێگریكردن لە وازهێنانی منداڵ لە خوێندن و هاوسەرگیریی منداڵان لە عێراق چڕدەكاتەوە

بابەتی دواتر

پێشمەرگە و دژەتیرۆری عێراق پڕۆسەیەكی ئەمنیی هاوبەشیان ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار