وتەبێژی حکومەت: هێرشی پەکەکە بۆسەر پێشمەرگە هێرشە بۆسەر خەڵکی هەرێم

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، هێرشی پەکەکە بۆسەر پێشمەرگە ئیدانە دەکەن و ئەو هێرشەش بۆسەر خەڵکی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ” حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم ھێرشەی پەکەکە بە توندی شەرمەزار دەکات و چیتر خەڵک و هەرێمی کوردستان رێگە نادەن ببنە قوربانی سیاسەتی هەڵەیان و ببنە ھۆکاری زیانگەیاندنی گیانی و ماددی بە ھەرێمەکەمان”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ” لە کاتێکدا ھێرشکردنە سەر هێزی پێشمەرگە بە ھێرشکردنە سەر تەواوی خەڵکی کوردستان دەزانین، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامە لە پاراستنی هاووڵاتیان و بست بە بستی خاکی هەرێمی کوردستان، و بە ئەرکی خۆی دەزانێت بەرگری لێبکات”.

جوتیار عادل وتوشیەتی، ” پرسەو سەرەخۆشی خۆشمان ئاراستەی خانەوادەی ئەو شەھیدانە دەکەین و خوازیارین لە یەزدانی دلۆڤان بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکات و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین”.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی كەجەكە لەبارەی گرژییەكانی ئەمڕۆوە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دەدوێت

بابەتی دواتر

كۆرۆنا لەهەرێم... ڕێژەی چاكبوونەوە سێ هێندەی توشبوانن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share