گواردیۆلا هۆشداری بە دوو یاریزانی مان سیتی داوە و سزاشی داون

ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، پێپ گواردیۆلا هۆشداری بە دوو یاریزانی پێکهاتەکەی داوە و داوایلێکردوون لە دەرەوەی یاریگا ئاگاداری هەڵسوکەوتەکانیان بن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ‘تێلیگراف”، دوای بردنەوەی مانچستەر سیتی بە ئەنجامی حەوت گۆڵی بێوەڵام لە یانەی لیدز یونایتد، هەریەک لە جاک گریلیش و فیڵ فۆدین چوونەتە دەرەوەی ماڵەکانیان و ئاهەنگی سەرکەوتنیان گێڕاوە، ئەم هەڵسوکەوتەشیان بەدڵی گواردیۆلا نەبووە.

ڕاهێنەرەکە بە بڕیارێکی کارگێڕی هۆشداری بەهەردوو یاریزانەکە داوە و داوایلێکردن بە ورییاییەوە لە دەرەوەی یاریگا مامەڵە بکەن، دواتریش لەڕووبەڕووبوونەوەی نیوکاسڵ بەشداری بەهیچیان نەکردووە، کە ئەوەش سزایەک بووە لە پای ئاهەنگگێڕانیان لە دەرەوەی ماڵەکانیان.

لەم وەرزەدا جاک گریلیش ئاستی بەپێی پیویست نەبووە، لەسەرجەم خول و پاڵەوانیتییەکان سێ گۆڵ و سێ ئەسیستی لە 20 یارییدا تۆمارکردووە، لە بەرامبەردا فۆدین شەش گۆڵ و شەش ئەسیستی لە 18 یارییدا تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

ئیتۆ هێرشی توند دەکاتە سەر یانەکانی ئەوروپا

بابەتی دواتر

کۆمپانیای ئاودی دێتە نێو بواری فۆرمولا 1وە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share