(ڤیدیۆ) ئیسپانیا و بەرازیل بۆ نیوەی کۆتایی ئۆڵۆمپیاد سەرکەوتن

هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا، بەرازیل، ژاپۆن و مەکسیک لە قۆناغی چارەکی کۆتایی کۆتایی خولی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیادی 2020 براوەبوون و بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی سەرکەوتن.

ئەمڕۆ، شەممە ڕوبەڕوبوونەوەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020 ئەنجامدران.

لە یارییەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە 90 خولەکی یاساییدا بە ئەنجامی (2-2) یەکسانبوونی بەرامبەر کۆتدیڤوار تۆمارکرد، لە کاتە زیادکراوەکاندا توانیان سێ گۆڵی دیکە تۆماربکەن و بە قۆناغی نیوەی کۆتایی بگەن.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەدا، هەڵبژاردەی بەرازیل ڕوبەڕوی میسڕ بووەوە، یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندی ئەستێرەکانی سیلیساو کۆتاییهات.

لە ڕوبەڕوبوونەوەی سێیەمیشدا هەڵبژاردەی ژاپۆن بەرامبەر نیوزلاند یاریکرد، یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، بە لێدانی یەکلاکەرەوە ژاپۆنییەکان بە ئەنجامی (4-2) بردنەوەیان بەدەستهێنا.

لە کۆتا یارییشدا، هەڵبژاردەی مەکسیک بەرامبەر کۆریای باشوور یاریکرد، یارییە ئاگرینەکە بە بردنەوەی مەکسیک بە ئەنجامی (6-3) کۆتاییهات.

ئەنجامەکان:

ئیسپانیا 5-2 کۆتدیڤوار

ژاپۆن (4-2) نیوزلاند

بەرازیل 1-0 میسڕ

کۆریای باشوور 3-6 مەکسیک

بابەتی پێشتر

وێنە.. بەشێک لە کەلوپەلی ناو گۆڕە بەکۆمەڵەکانی بارزانییەکان

بابەتی دواتر

بەرهەم ساڵح و كازمی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دووپاتدەكەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share